هەواڵ- جیهان

کۆرۆنا نوێیەکە لە 34 وڵاتی جیهان بڵاوبوەتەوە

02/01/2021

1135 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

کۆرۆنا نوێیەکە لە 34 وڵاتی جیهان بڵاوبوەتەوە و پێشبینی بڵاوبونەوەی زیاتریشی دەکرێت.
لەدوای دۆزینەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە لە بەریتانیا لە 8- 12-2020 ، رۆژ بەڕۆژ ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاودەبێتەوە روو لە زیادبون دەکەن و تا ئێستا زۆربەی توشبوان لە وڵاتانی ئەوروپان و لەوانەش  بەریتانیا، بەلجیکا، ئیسپانیا، سوێد، سویسرا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئایسلاند، ئیتالیا، ئێرلاند، ماڵتا، هۆڵەندا، پورتوگال و نەرویج ، لە ئاسیاش، چین، هیندستان، ژاپۆن، ئوردن، لوبنان، ئیسرائیل، پاکستان، سێنگاپور، کۆریای باشوور، ئیمارات، تایوان و ئوسترالیا ، لە کیشوەری ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، بەرازیل و چیلی.

هاوکات فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، 15 توشبوی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە کە لە بەریتانیاوە سەردانی تورکیایان کردوە. گەشتکردنیش لە بەریتانیاوە بۆ تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە.

لەڕووی زانستییەوە جیاوازیی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراییەکەیەتی کە بەوتەی زانایان بەڕێژەی لە ٪70 زیاترە و لەڕووی کاریگەری و ئاستی مەترسییەکانی سەر مرۆڤ هاوشێوەی ڤایرۆسەکەی پێشوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations