هەواڵ- تەندروستی

دەکرێت لە پشکنینی میزی پیاودا هۆرمۆنی دووگیانی هەبێت؟

18/02/2021

1197 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

دەکرێت لە پشکنینی میزی پیاودا هۆرمۆنی دووگیانی هەبێت؟ ئەگەر هەبو نیشانەی چیە؟ 

بژار سورچی لە سکوڵی پزیشکی کۆیە نوسیویەتی:  "پیاوەکە تووشی سەرسوڕمان بوو، بە بینینی دوو هێڵی پەمەیی لەسەر ئامێری دەستنیشانکەری دووگیانی، دوای ئەوەی بۆ گاڵتە پشکنینی دووگیانی لەسەر ئامێرێکی ماڵەوەیان ئەنجامدابوو، بابەتەکەی بۆ گاڵتە و گەپ لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکردەوە،
کاتێک ئەم هەواڵە لە میدیادا بڵاوبووەوە، لە نێوان هەزاران کەس کە بە گاڵتەو تەنزەوە قسەیان لەسەر بابەتەکە کرد، و گوایە پیاوەکە سکپڕبێت، تاقە کەسێک بۆی نووسی: تۆ ڕەنگە تووشی شێرپەنجەی گون بووبیت، سەردانی پزیشک بکە ".
بە دڵنیاییەوە دوای پشکنین دەرکەوت پیاوەکە تووشی شێرپەنجەی گون بووە، و چارەسەری پێویستیشی بۆ کرا.
زانستی پزیشکی دەڵێت، هۆڕمۆنی HCG کە وەک نیشانەی دووگیانی ئافرەت دێتە بەکارهێنان، هەمان هۆڕمۆن دەکرێ لە پیاودا ئاماژەی شێرپەنجەی گون بێت، بۆیە پشکنینی دووگیانی کە لە پیاودا پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستی پشکنین و بەدوا داچوونی پزیشکییە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە هەبوونی شێرپەنجە، نەک گاڵتە و ڕابواردن.
دەشڵێت : "بابەتی زانستی بگێڕنەوە بۆ کەسانی زانستی، نەک کەرەستەیەک بێت بۆ پێکەنین و گاڵتەوگەپ"


 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations