هەواڵ- جیهان

بەڵێنێکى هەڵمەتەکەى 2016 ى جێبەجێکرد

21/11/2020

627 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_ 

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا نرخی دەرمان بۆ ئەمەریکیـیەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە، بە تایبەتی بۆ کەسانی بەتەمەن.

 
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمریکا وتی، ناکرێت ئەمەریکیـیەکان دەرمان بەدوو هێندە نرخی خۆی بکڕن و تەنانەت هەندێک دەرمان هەن بەپێنج هێندەی نرخی خۆی بەئەمەریکییەکان دەفرۆشرێن.

وتیشی، لەو چوارچێوەیەدا ئیدارەکە بڕیاریدا ئەو بارە گرانە لەسەر شانی ئەمەریکییەکان نەهێڵێت و نرخی دەرمان بەڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە و تەنانەت هەندێک دەرمان بەڕێژەی 60 و 70 و 80 لەسەد کەمبکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەمە یەکەمجارە لەپاش 51 ساڵ لەئەمەریکا بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەوە، باسی لەوەشکرد داوای لەفەرمانڕەوای ویلایەتەکان کردوە دەرمان هاوردەبکەن، دەڵێت بەم هەنگاوە خەرجییەکانی دەرمان بۆ نزیکەی نیوە کەمدەکاتەوە.

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، لەوەتەی دەسەڵاتی گرتوەتە دەست هەتا ئێستا توانیویەتی بە ڕێژەی 12% نرخی دەرمان کەمبکاتەوە، بەمەش بەملیۆنان دۆلار بۆ ئەمەریکیـیەکان گەڕاوەتەوە.

کەمکردنەوەی نرخی دەرمان، یەکێک بو لەبەڵێنەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى ساڵى2016 ى دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەمریکییەکان. 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations