هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕائد فەهمی: تیرۆر نەکراوم

17/12/2020

2294 جار خوێندراوەتەوە


 سکرتێری حزبی شیوعی عێراقیی هەواڵی تیرۆرکردنی رەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و مەبەست لی تێکدانی باری ئەمنیی عێراقە.

رائد فەهمی سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە کە "بڵاوبوونەوەی  هەواڵی تیرۆکردنم دورە لە راستییەوە".

ڕاشیگەیاندووە "من ئێستا لە شاری بەغدادم و توشی هیچ رووداوێکی ئەمنی نەبوومە، هەموو ئەو دەنگۆیانەش کە باس لە تیرۆرکردنم دەکەن بێ بنەمان".

ئەو سیاسەتمەدارە زیاتر ڕوونیکردووەتەوە و دەڵێت "پێدەچێت بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لە لایەن هەندێک کەسەوە بە مەبەست ئەنجامبدرێت و ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و شێواندنی رای گشتییە لە عێراق".

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ لە زۆرێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکانی عێراقدا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایا ڕائد فەهمی سکرتێری حزبی شیوعی عێراقیی لە بەغدای پایتەختی عێراق تیرۆر کراوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations