هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

١٠ شاخەوان بەهۆی رنووی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا

27/12/2020

1722 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

رێکخراوی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، بەهۆی رنووی بەفرەوە لە شاخەکانی باکووری تاران ١٠ شاخەوان گیانیان لەدەستدا.
مەهدی وەلی پوور سەرۆکی کۆمیتەی فریاکەوتنی مانگی سووری ئێران دەڵێت: "تەرمی ٩ کەس دۆزراوەتەوە و کەسێکی دیکەش لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە مردوە."

ئەو شاخەوانانە دوێنێ هەینی ٢٥-١٢-٢٠٢٠ روویان لە شاخەکانی باکووری تاران کردبو، بەڵام لەنێو رنوو و باوبۆراندا گیریان خواردبو.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations