هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تەندروستی عێراق كاتی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنای راگەیاند

01/02/2021

840 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

تەندروستی عیراق كاتی گەیشتنی یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنای راگەیاندو بڕیاریشە لە مانگی داهاتودا وەجبەیەکی تری ڤاكسینەکە بگات.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لەماوەی سێ هەفتەی داهاتودا یەكەم وەجبەی ڤاکسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق كە بڕەكەی سێ ملیۆن ژەمە.
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد،  لەماوەی سێ هەفتەی مانگی شوباتدا یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق.
پێششتریش وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندبو كە ڤاكسینی (كۆرۆنا ڤاك)ی كۆمپانیای سینۆڤاكی چینی و ڤاكسینی (سپۆتنیك)ی روسی لەمانگی شوباتدا دەگاتە عیراق، هەروەها ڤاكسینی ئەسترازانیكای ئۆكسفۆردو كۆڤاكڤاكس لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا دەگەن. 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations