هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ژن و مێردێکی کورد لە تورکیا خۆیان کوشت

12/02/2021

1318 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

ژن و مێردێکی کورد بەناوەکانی ئێلڤان و ئەنوەر کە خەڵکی پارێزگای ئێلیهی باکوری کوردستانن و نیشتەجێی ئیستەنبوڵ بون، کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئێلڤان پێش روداوەکە سەردانی ماڵی خوشکەکەی کردوە و پێیوتوە ئەنوەری هاوسەری نەخۆشە و پێکەوە دەچنە نەخۆشخانە. ئیلڤان منداڵە تەمەن ساڵ و نیوەکەی لەلای خوشکەکەی داناوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە.
درەنگانی شەوی رابردو خوشکەکەی ئێلڤان چەند جارێک پەیوەندی بە ئێلڤانەوە کردوە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە، بۆیە چوەتە ماڵی ئێلڤان و ئەنوەر و چەندجارێک لە دەرگایان داوە، بەڵام کەس دەرگای نەکردۆتەوە، پاشان بە یارمەتی دراوسێکانی ئەنوەر دەرگاکەیان کردۆتەوەو، بینیویانە ئێلڤان و ئەنوەر پێکەوە لە ژووری نووستن کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
جانان کافتانجیئۆغڵو، کە بەرپرسی لقی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە لە ئیستەنبوڵ، لە بارەی خۆخنکاندنی ئەو دوو هاوسەرە کوردە تویتێکی کردوە و نوسیویەتی: "ئەو دوو هاوسەرە بەهۆی خراپی دۆخی ئابورییان، خۆیان کوشتوە". رەخنەشی لەو لایەنانە گرتوە کە دەڵێن لە تورکیا هەژاری نەماوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations