هەواڵ- کوردستان

هاتوچۆ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل بڕیاریدا

04/03/2021

910 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکە، فۆڕمیان بۆ پڕدەکرێتەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و ئامار.

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی عەبدولقادر عەزیز ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و تیایدا هاتوە، "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بەپێی ماددەی 34 بڕگەی 1 لە یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004، داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکەین کە لە هەرێمی کوردستانن و ئۆتۆمبێلەکانیان خوارمۆدێلن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامادەکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations