هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە تەقینەوەکەى شەوى رابردوی بەغدا ژنێک گیانی لەدەستدا

09/03/2021

815 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

درەنگانی شەوی رابردو، نارنجۆکێکی دەستی لە نزیك پردی ئەئیمە [ئیمامەکان] لە شاری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستدا و زیاتر لە هەشت کەسیش برینداربون.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو بۆمبێکى دەستى لەسەرپردى (ئەلئومە) کە هەردوو ناوچەى ئەعزەمیە و کازمیەى بەغداد پێکەوە دەبەستێت تەقیەوە، لە ئەنجامى ئەو رووداوەشدا ژنێک گیانى لە دەستدا و سێ کەسیش لە بریندارەکان نەشتەرگەرى بە پەلەیان بۆ ئەنجامدرا.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژەى بەژمارەى بریندارەکان نەکردوە، بەڵام بەپێى هەواڵى میدیاکانى عێراق لەو رووداوەدا (10) کەس برینداربون.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations