هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەو پیاوەی دەستدرێژی سێكسی کردەسەر منداڵێك دەستگیرکرا

11/03/2021

964 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردودا ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی میسر بڵاوبوەوە کە تێیدا پیاوێک دەیویست دەستدرێژی سێكسی بکاتە سەر منداڵێكی كچ ، دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیرکرد و یەکێک لەو ژنانەی رێگری لەدەستدرێژیکردنەکە کردوە وردەکاری روداوەکە دەگێڕێتەوە.

ئنجی ئوسامە، ئەو ژنەبو رێگریکرد لەوەی تۆمەتبار "م.ج" دەستدرێژی بکاتەسەر کچێکی منداڵ، ئەو بە کەناڵی عەرەبیەی راگەیاندوە، روداوەکە لەباڵەخانەیەکی قاهیرە رویداوە کە کاری تێداکردوە و پێشبینی نەکردوە هیچ کەسێک رەفتارێکی لەو شێوەیە  بەرامبەر منداڵێکی پاک بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو لەو باڵەخانەیەدا کاریکردوە و لەکامێرای چاودێرییەوە بینیویەتی پیاوێک لەبەردەم دەرگای شوقەکەدا بەشێوەیەکی نەگونجاو بانگهێشتی کچێکی منداڵ دەکات و دۆخەکە دەقۆزێتەوە، بۆیە بەپەلە چوەتە دەرەوە و بینیویەتی ئەو پیاوە گێچەڵی سێکسی بە منداڵەکات، بۆیە پێیوتوە "کارە چەپەڵەکەت" لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە و تۆمەتبارەکە بەپەلە شوێنەکەی جێهێشتوە.

ئنجی دوای روداوەکە دیمەنی ڤیدیۆکەی لەفەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە، بڵابونەوەی ڤیدیۆکەش کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەیوندی پێوە دەکرێت و دوای کۆکردنەوەی زانیاری تۆمەتبار دەستگیردەکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، هەستی بەترس نەکردوە بەرامبەر کاردانەوەکان و ویستویەتی تۆمەتبار بەبێ سزا رزگاری نەبێت، چونکە ئەو کچە وەک کچی خۆی وایە و خواستی ئەوەی هەبوە مافی وەربگیرێتەوە، دەشڵێت، خاوەن کارەکەی لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە رەخنەی لێ نەگرتوە و پشتیوانی کردوە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations