هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وێنە.. داعش ساتی کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێکی بڵاوکردەوە

13/03/2021

1743 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

شەوی رابردوو گروپی چەکداری داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی کردەی کوژرانی حەوت ئەندامی یەک خێزانی لە ماڵێکدا لە سەڵاحەدین راگەیاندا و وێنەی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەشی بڵاوکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنى پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاند، رووداوەکە بەرەبەیانی گەینی لە ناوچەى ئەلبو دوور لە باشورى شارى تکریت روویداوە و هێزێکی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک و حەوت کەسیان لێ کوشتوون و کەسێکیش برینداربووە.
بەگوێرەی چاوگەکە، بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام برینەکەی سەختبوە و دۆخی تەندروستى ناجێگیربووە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations