هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە شنگال شەڕەو کوژراو بریندار هەیە
کۆباس
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە شنگال روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای عێراق و گروپێکی چەکدار رویداوە و سەربازێکی عێراقی لە روبەڕونەوەی ئەو گروپەدا کوژراوە، هاوکات گروپەکە ناچارکراوە بەرەو سوریا پاشەکشە بکەن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی فەوجی سێی لیوای شەشی سوپای عێراق و گروپێکی چەکدار لە چیای شنگال رویداوە و سەربازێکی عێراقی کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو گروپە چەکدارە دەیانەوێت شوێنی مانەوەیان لە خاکی عێراق بەهێز بکەن، بەڵام ناچارکراون بەرەو سوریا پاشەکشە بکەن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق باسی لەوەشکردوە، ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوا راسپێدراون بۆ کۆمەڵکردن زەمینی و ئاسمانی هێزەکان لەئەگەری سەرهەڵدانی هەر پێکدادانێکی دیکە لەگەڵ گروپەکە چەکدارەکاندا.