هەواڵ- کوردستان
لە هەولێر تەقینەوە دەبێت
کۆباس
لە هەولێر چەند تەقینەوەیەک دەبێت و پۆلیسی هەولێریش هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.
رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتژمێر 12ی نیوەرۆ تاکو 3:30 خولەکی ئێوارە گوێبیستی چەند دەنگێکی گەورە دەبن .
وتیشی:"ھێزەکانی ھاوپەیمانان چەند تەقەمەنیەکی ماوە بەسەرچووی سەربازی لەناو دەبەن تکا دەکەین کە تووشی ھیچ دڵەڕاوکێیەک نەبن".