هەواڵ- کوردستان

کەشناسی هەرێم: لە هەندێک ناوچە بەلێزمە باران دەبارێت

23/03/2021

416 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی  كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و ئاشکرایدەکات، لە هەندێک ناوچە بەلێزمە باران دەبارێت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە كاتەكانی دوانیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورەترشیقەی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و بە رێژەی جیاواز باران لە ناوچەكان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتردەبێت.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations