هەواڵ- کوردستان
ئەمڕۆ موچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت
کۆباس
بەگوێرەی لیستی راگەیەنراوی وەزارەتى دارایی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٥- ٣- ٢٠٢١، دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگی سێ دەکرێت و چەند شوێنێک موچە وەردەگرن.
وابڕیارە لە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان موچەی هەریەک لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، لیوای نه‌وت و ره‌گه‌زنامه دابەشبکات.
دابەشکردنی موچە بە میکانیزمی مانگی پێش‌و دەبێت و ڕێژەی لێبڕین ٢١٪ ە.