هەواڵ- کوردستان
هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد
کۆباس
دوێنێ سێشەممە مەنسوور چەمەنی هونەرمەندی بواری سینەما و دەرهێنەری کوردی خەڵکی مەریوان، لە شاری تاران بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
مەنسوور چەمەنی، لەدایکبووی 1976ی مەریوان و دانیشتووری تاران بووە، ئەو هونەرمەندە سینەماکارێکی وردبین و دەروەست بوو کە لە زۆربەی بەرهەمە دیکیۆمێنتی و دراما و فیلمەکانیدا خەم و ئازار و مەینەتییەکانی نەتەوەکەی ڕەنگی داوەتەوە.
فیلمەکانی ئەو هونەرمەندە لە فێستیڤاڵە نێونەدەوڵەتییەکانی وەک ئیسپانیا، بەرلین، مەکزیک، سلێمانی و تاراندا بەشدارییان کردووە و چەندین خەڵاتی بردوەتەوە .