هەواڵ- کوردستان

وەزارەتێکی هەرێم بۆ مانگی ڕەمەزان موچەیەکی زیادە دەدات

18/04/2021

2726 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

دوای ئەوەی سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان داوای موچەیەکی زیادەی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کردوە، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە داواکە ڕازی بو. 

سامان حسێن سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی :" زۆر بەسوپاسەوە ئەمڕۆ بە نوسراوی فەرمی خاتوو کوێستان وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پشتیوانی داوەکەمانی کرد تایبەت بە پێدانی مووچەیەکی زیادە بۆ کەمئەندامان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations