هەواڵ- کوردستان

زانیاری لەسەر ئەو بەرپرسەی شەوی ڕابردو لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

19/04/2021

2010 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

شه‌وى ڕابردو ده‌نگۆى هه‌واڵى كۆچى دوایی به‌رپرسێكى باڵا له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق له‌سلێمانى بڵاوبۆوه‌، بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسە كوڕه‌ گەورەى ئەمیرێکى هۆزەکانى عیراقه‌.

کاتژمێر ٢:٠٠ی شەوی رابردوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی مردنی بەرپرسێکی باڵا لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکە هەبوو.
لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى عیراق لە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەخۆشییان لە شێخ خالید ئەلکەعبى ئەمیرى هۆزەکانى بەنى کەعب کردوە، بەهۆى کۆچى دوایی کوڕە گەورەکەیەوە کە شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations