هەواڵ- کوردستان

وەزیری ناوخۆ زانیاری نوێی لەسەر هێرشەکەی هەولێر ئاشکرا کرد

20/04/2021

550 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر لەدەرەوەى سنورى هەرێمەوە هێرشەکەیان کردووە و لەپشت هێڵەکانى سوپاى عێراقەوە هاتون.  

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی:"  بۆشاییەکانی نێوان هێزەکانی سەر بەهەرێم و حکومەتی عێراق هۆکارن بۆ ئەوەی گروپە چەکدارییەکان هێرش بکەنە سەر هەولێر و شوێنەکانی تر، هۆکارەکەیش ئەوەیە چاویان بە پێشکەوتنی کوردستان هەڵنایات".

وتیشی:" ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر لەدەرەوەى سنورى هەرێمەوە هێرشەکەیان کردووە و لەپشت هێڵەکانى سوپاى عێراقەوە هاتون و بەکارهێنانی درۆن"فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان" کارێکی مەترسیدارە".
ئاماژەی بەوەشدا، "جموجوڵەکانی پەکەکە زیانی بە هاوڵاتییانی هەرێم گەیاندووە و داوایان لێدەکەین ناکۆکییەکانیان ببەنە دەرەوەی کوردستان".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations