هەواڵ- کوردستان

پەرلەمانی کوردستان پێشنیازه‌ یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی پەسەندکرد

20/04/2021

364 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بە دەنگی 97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسەندکرا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 20-04-2021ی پەرلەمانی کوردستان، د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە وتی "بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین."
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد "بە زوترین کات رێنوێنییە پێویستەکان دەربکات. بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations