هەواڵ- کوردستان

لە هەولێر و دهۆک نمەباران دەبێت

25/04/2021

443 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

کەشناسی هەرێم ئاشکرایدەکات، سبەینێ دووشەممە لە هەولێر و دهۆک نمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتو بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینیەکە ئەمڕۆ ئاسمانی ناوجەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ لەپارێزگاکانی هەرێم تۆزو خۆڵ بەرز دەبێتەوە و لە هەولیر و دهۆکیش نمە باران دەبێت.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations