هەواڵ- کوردستان

سودەکانی خواردنی شوتی

13/05/2021

884 جار خوێندراوەتەوە


شوتی یەکێکە لە میوە بەتامەکان و لەوەرزی هاویندا خواستێکی زۆری لەسەرە، جگە لە تام و چێژەکەشی لەڕووی تەندروستیەوە سوودێکی زۆری هەیە ، بەجۆرێک ڕێژەی % 92 لە ئاو پێکهاتووە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A , B )


بەگوێرەی هەواڵێکی پزیشکی (diabetesar )، شوتی چەندین سوودی هەیە لەڕووی تەندروستیەوەو لەگرنگترین سودەکانی:
١. میوەی شووتی بڕێکی زۆر لە مادەی لیکۆپینی تێدایە ، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە
٢. بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین لە شووتیدا، بە هۆکارێک بۆ پاراستنی دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دادەنرێت، و هاوکات چارەسەرێکی گونجاویشە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش.
٣. چارەسەرێكی گونجاوە، بۆ ئەو کەسانەی هەستیارن و پێستیان تووشی خوران دەبێت.
٤. شووتی بڕێکی زۆر لە (سیترۆلی) تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەى ئازاری ماسلوکەکان.
٥. بەهۆی بوونی بڕێکی زۆری ئاوەوە، خواردنی شووتی، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ شێدارکردنی پێست و مانەوەی بە جوانی و بریقەدارکردنی.
٦. کردارى هەرس کردن چالاک دەکات، شوتى بڕێکى زۆر ریشاڵى تێدایە کە هاوکاریى سیستمى هەرس دەکات و بە شێوەیەکى تەندروست دەیهێڵێتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations