هەواڵ- کوردستان
پۆلیسی سلێمانی ڕۆژنامەنوسێکی دەستگیرکردو ڕادەستی هەولێری دەکات
کۆباس
پۆلیسی سلێمانی رۆژنامەنوس ھێمن باقری دەستگیرکرد و بەوتەی دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک مەگەزین کە ئەو رۆژنامەنوسە کاری تێدا دەکات پۆلیسی سلێمانی "بەنیازە ڕادەستی پۆلیسی ھەولێری بکات".
دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک مەگەزین لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە و بەبێ ئەوەی پێشوەخت ئاگاداریان بکەنەوە، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێمن باقر سەرنوسەری دەزگاکەیانی دەستگیرکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکار و ئەو کەسەی سکاڵای کردوە، هیچ رونکردنەوەیەکی پێنەداون و لەسەر داوایەکی نادیار دەستبەسەرکراوە، هەروەها "پۆلیسی سلێمان بە نیازە ھێمن باقر ڕادەستی پۆلیسی ھەولێر بکەن".