هەواڵ- کوردستان
ئەو سێ کەسەی پارەی سندوقی مزگەوتێکیان دزیبوو دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی ئەو سێ گەنجەی
ڕاگەیاند کە هەستابوون بە دزینی پارەی سندوقی مزگەوتێک و مزگەوتەکەیان پیس
کردبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "هێزەكانمان سێ گەنجیان دەستگیركرد كە
تۆمەتباربوون بە دزیكردن لە قاصەی ( مزگەوتی شافعی ) لە ناحیەی چوارقوڕنە."
هاوکات ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە،"ئەو سێ گەنجە دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە
تاوانەكەیاندا و قاصەی مزگەوتەكەیان شكاندووە و پارەی خێرخوازانیان دزیوە و
هەستاون بە پیس کردن و شێواندنی میحرابی مزگەوت."
ئەوەش
خراوەتەڕوو، " بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی
عێراقی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە و لێكۆڵینەوە
لەگەڵیاندا بەردەوامە."