هەواڵ- کوردستان
پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری جوتیاران دەکەنەوە سبەی یەکشەممە بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی 2016 سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەو بڕە پارەیەی سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت پارەی گەنمی جوتیارانە کە لەساڵی 2016 رادەستی حکومەتیان کردووە.
هاوکات باس لەوەشکراوە، جوتیاران بە گوێرەی خشتەیەک کە ئەو شوێن و کاتانەی دیاریکردوە کە جوتیاران گەنمیان تێدا رادەستکردوە و ئێستا دەتوانن چەکی پارەکانیان وەربگرن.
بەپێی خشتەکە ئەو جوتیارانە بەمشێوەیە دیاریکراون:
-کۆیە، لە رێککەوتی 17ـی حوزەیران تاوەکو 5ـی تەمموزی 2016
- ساحات گردەڕەشە، لە رێککەوتی 17ـی حوزەیران تاوەکو 27ـی حوزەیران 2016
- مسقفات گردەڕەشە، لە رێککەوتی 10ـی تەمموز تاوەکو 15ـی تەمموز 2016
- ناو سایلۆی هەولێر، لە رێککەوتی 25ـی ئایار تاوەکو 15ـی تەمموز 2016
- مخازن شەمامک لە رێککەوتی 9ـی تەمموز تاوەکو 10ـی تەمموز 2016
- شەمامک، لە رێککەوتی 26ـی ئایار تاوەکو 14ـی تەمموز 2016
- گردەڕەشە، لە رێککەوتی 26ـی ئایار تاوەکو 18ـی حوزەیران 2016
- مەخمور، لە رێککەوتی 26ـی ئایار تاوەکو 15ـی تەمموزی 2016