هەواڵ- کوردستان

ئەو ژنەی پێنج شەممەی ڕابردوو کوژرا کێ بوو؟

14/06/2021

4946 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

ئەو ژنەی کوژرا، چالاکوان و پارێزەری ژینگە بوو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کۆتا چالاکی خۆی کە پاککردنەوەی سەیرانگای چەمی ڕێزان بووە، ئەنجامداوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی مانگ تەرمی ژنێک لە گوندی عەزیزئاوای شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە و دواتر سوتێندراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە تەمەنی ٣١ ساڵە، ناوی "بژوێن عوسمان"ە، چالاکوان و ژینگە پارێزە، لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوودا کۆتا چالاکی ئەنجامداوە، کە پاککردنەوەی سەیرانگای چەمی ڕێزان بووە.
بژوێن ڕۆژی پێنج شەممە دیار نەماوە و دواتر بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی تەرمەکەی بە سوتاوی دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیار بووە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations