هەواڵ- کوردستان
وەزارەتی شارەوانی دوو پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ڕاگەیاند
وەزارەتى شارەوانى حکومەتى هەرێم بۆ چارەسەرى کێشەى کەمئاویی چەمچەماڵ دوو پێشنیازى خستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى قایمقامیەتى چەمچەماڵ کە وێنەیەکی دەست (کۆباس) کەووتووە، وەزارەتی شارەوانی دوو پێشنیازی بۆ چارەسەری
بەپەلە و درێژخایەنی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ خستە بەردەستی ئەنجومەنی
وەزیران.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە
پێشنیازەکان تایبەتە بە تەرخانکردنی زیاتر لە حەوت ملیۆن و 681 هەزار دۆلار
بۆ هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئیتیوازی لە ناوچەی کانی شەیتان و بەستنەوەی
بەهێڵی ئاوی چەمچەماڵەوە، پێشنیازى دووەمیش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی
گۆپتەپە-چەمچەماڵە وەک چارەسەری بنەڕەتی کێشەکە.