هەواڵ- کوردستان

شەش گەنجی کەلار لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستگیردەکرێن

14/06/2021

901 جار خوێندراوەتەوە


لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک، پۆلیسی گەرمیان شەش گەنج لە کەلار دەستگیردەکات، کە "سوکایەتییان بە گەنجێک کردووە و ئازاریان داوە".

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆیەک لە تیکتۆک کە تێیدا چەن گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن، دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بە سکاڵاکار کردووە." 

هاوکات دەشڵێت، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر هەر شەشیان بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون. 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations