هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەبو درع کوژرا
کۆباس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ، لە شاری بەغدا، "ئه‌بو ردع محه‌مه‌داوی" فه‌رمانده له‌گروپی چه‌كداری سه‌رایاسه‌لامی حەشدی شەعبی سه‌ر به موقتەدا سه‌در لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە كوژرا.
لە ھێرشێکی چەکداری لە باشووری رۆژئاوای بەغدا پایتەختی عێراق، فەرماندە لە سەرایا سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر، نەسیر ئەبو درع محەمەداوی کوژرا.
بەپێی میدیا عێراقییەکان وئەو گرتە فێدیۆیەی کە له تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له ناوچه‌ی حه‌ی ریساله لە بەغدای پایتەخت ، بە ده‌ستڕێژی گوللـه "ئه‌بو ردع محه‌مه‌داوی" کوژرا و ده‌ستبه‌جێ له‌شوێنی رووداوه‌كه گیانی لە دەستداوە.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەڕەکی ریسالە باشووری رۆژئاوای بەغدای پایتەخت، تەقەیان لە نەسیر ئەبو درع محەمەداوی کردووە کە بەھۆیەوە ناوبراو کوژراوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.