هەواڵ- کوردستان
بۆ مانگی داهاتوو مووچە چی بەسەر دێت؟
راپۆرت: احمد صفاءالدین جلال
بۆ مانگی داهاتوو مووچە چی بەسەر دێت؟
حكومەتی هەرێم لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە بڕیار دەدات
بۆچی بانكە عێراقییەكان لقیان لە هەرێم نەكردووەتەوە؟
بۆ یەکەمجار بەغدا مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکات!!
لەگەڵ ئەوەی ساڵی رابردوو 3 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە بۆ ئەمساڵیش ئێستا نزیکەی نیوەی مانگی 3 خەریکە تێپەڕ دەبێت بەڵام وردبینی بۆ لیستی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و
تا ئێستاش مووچەی مانگی دوو دابەش نەکراوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: بۆ یەکەمجارە حکومەتی عێراق ئەم مانگە پارەی مووچە رەوانە دەکات. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە،
لەدوای ناردنی لیستی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستانەوە لە ئێستادا وردبینی بۆ لیستی مووچە دەکرێت و دواتر مووچەی توێژەکان بەجیا رەوانەی هەرێم دەکرێت لەوانەش مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بەجیا رەوانە دەکرێن. بەپێی زانیارییەکانی کۆباس حکومەتی هەرێم لە ئێستادا باس لە بەردەوامی جێبەجێکردنی هەژماری من دەکات بۆ فەرمانبەران لەکاتێکدا حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە جگە لەبانکە عێراقییەکان مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکی دیکەوە دابەش بکات و ئەوەش کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردووە بۆ مانگی 3 و تا ئێستا نەتوانراوە دەست بەهەنگاوی کرداری بکرێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی، هاوکات بەپێی زانیاریەکانی کۆباس
بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی لە بەغداد و دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت و بەوەش وەڵامی حکومەتی هەرێم بەرەسمی بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی ئاشکرا دەبێت.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران
تایبەت بۆ کۆباس ئاشکرایکرد،
بۆ یەکەمجار ئەم مانگە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکات
رەوانەکردنی ئەم پارەیە وەکو پێشتر نییە بەناوی بودجە و قەرز بێت و بەڵکو تایبەتە بۆ مووچە و
دواکەوتنیشی پەیوەندی بەوەوە هەبووە رۆژی پێنجشەممە لیستەکە رەوانە کراوە و
چەند رۆژێکی پشوو بووە و
وردبینی کردنیشی کاتی پێویستە و
ئەگەر بە جیاش مووچەی رەوانە بکات ئەوا هەنگاوەکان خێراتر دەبێت.
لەبارەی چارەنوسی مووچەی مانگی 3 وتی،
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی نەداوەتەوە
نەتوانراوە هەنگاو بنرێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران و
بۆ ئەوەش پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغداد
هەماهەنگی بکەن تاوەکو چارەسەرێک دیاری بکەن.
ئاشکراشیکرد، ئێمە پرسیارمان لە بانكە عێراقییەکان کردووە بۆچی دەست بەهەنگاوەكانیان نەكردووە
بۆ دروستكردنی كارتی بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم
ئەوان وەڵامیان بەوجۆرە بووە كە چاوەڕوانی داواكاری و حكومەتی هەرێم دەكەن
تاوەكو لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە و لەوێ دەست بەكارەكانیان بكەن.