هەواڵ- کوردستان

لە هەولێر کچە مۆدێلێک بووەتە پزیشک و چارەسەر دەنووسێت

12/03/2024

282 جار خوێندراوەتەوە


كێ پشتیوانی كردووە و سەندیكای پزیشكان چی دەڵێت؟

رۆژانە دیاردەی سەیر و نامۆ
لەبارەی كچە مۆدێلەكان دەبیستین
ئەوەش لە سایەی پشتیوانی كردنیان
لەلایەن كەسانی دەستڕۆیشتوو
رووداوەكەی ئەمجارە جیاوازە و
ئەم كچە مۆدێلە خۆی كردووەتە پزیشك و
چارەسەری خەڵك دەكات و
بڕوانامەی پزیشكێكی بەكارهێناوە
بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەكەی و
لە ئێستاشدا ئەگەر چی سەندیكای پزیشكان
كارەكەی بە ناڕەوا دەزانێت
بەڵام كەس نییە پێی بڵێت ئەمە كاری تۆ نییە و
مۆڵەتەكەی لێوەربگرێتەوە
هاوکات ئەو پزیشكەی مۆڵەتەكەی بەناوەوەیە
سكاڵاشی تۆماركردووە و نۆرینگەکەشی داخراوە
بەڵام دواتر بەبێ ئەوەی سەندیکا و
لایەنی بەرپرس ئاگاداربکرێنەوە
نۆرینگەکەی کراوەتەوە و کەسیش نازانێت چۆن؟

دكتۆر شوان دزەیی پزیشكی ددان لە هەولێر
تایبەت بۆ كۆباس رایگەیاند
لە ماوەی رابردوو لەگەڵ كچە مۆدێلێك
 نۆرینگەیەكی (چارەسەری ددان)مان دانا
بەهۆی ئەوەی ئەو كچە مۆدێلە بڕوانامەكەی دانی پێدانەنرابوو
داوای لە من كرد بە بڕوانامەكەی من
مۆڵەتی كردنەوەی نەخۆشخانەكە وەربگرین و
بۆ ئەوەش كە ئەو داهاتی كردنەوەی نۆرینگەكەی لە ئەستۆگرتبوو
منیش رەزامەندیمدا
بەڵام دوای وەرگرتنی مۆڵەت و كاركردن
ئەو منی دەركرد لە نۆرینگەكە و
ئێستا من سكاڵام تۆماركردووە تاوەكو مۆڵەتەكە هەڵبوەشێننەوە و
نەخۆشخانەكە دابخرێت
بەڵام وە دەڵێت

٠٠:١٩ تا ٠٠:٣٦

https://www.tiktok.com/@kobas.krd/video/7326892109322063110?_r=1&_t=8kWB7cRWj0k

بەپێی زانیارییەكانی كۆباس
ئەو كچە مۆدێلە خۆی وا دەرخستووە
كە بڕوانامەی پزیشكی ددانی لە زانكۆیەكی ئەهلی
لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە
ئەو زانكۆیەش لە هەرێمی كوردستان دانی پێدانەنراوە
دواتر هەرچۆنێك بووە تاقیكردنەوەی پێكراوە
بۆ بە فەرمی ناساندنی بڕوانامەكەی
بەڵام لەو تاقیكردنەوەیەش دەرنەچووە و
ئێستاش سەرپەرشتی نۆرینگەیەكی ددان دەكات لە هەولێر

سەرچاوەیەك لە سەندیكای پزیشكانی هەولێر
كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكات
تایبەت بۆ كۆباس ئاشكرایكرد
ئەو كچە مۆێلە لەلایەن بەرپرسێکەوە
پشتیوانی دەكرێت و هەموو كارەكانی بۆ كراوە و
ئێستاش سەندیكا و هەمووان دەزانین كارەكانی نایاساییە و
نۆرینگەكەی دەبێت دابخرێت
چونكە مۆڵەتەكەی بەناوی پزیشكێكە و
ئێستا دەیەوێت وەریبگرێتەوە
بەڵام نەتوانراوە رێكاری پێویستی لەگەڵدا بگرێتە بەر

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations