هەواڵ- کوردستان

ئەو دایکەی لە نێو دادگادا تۆڵەی کچەکەی کردەوە

08/05/2024

559 جار خوێندراوەتەوە


ماریانە باخمایەر ژنێكی ئەڵمانییە،  هەر لە منداڵییەوە دایك و باوكی لە یەكتر جیابوونەوە و لەگەڵ باوكی ژیانی بەسەر برد بەهۆی ئەوەی باوكی ئالودەی مەشروب ببو بەردەوام ژیانی لە باڕەكان بەسەر دەبرد و لەگەڵ ئەوەش پیاوێكی توندو توڕەبوو و ماریانەش بە سەركێش ناوبانگی دەركردبوو ئەوەش وایكرد هەر لە منداڵییەوە لەلایەن زڕدایكیەوە  لەماڵ دەربكرێت.

ماریانە لە تەمەنی 16 ساڵیدا منداڵێكی بوو دواتر منداڵەكەی دابەکەسانی خێرخواز بۆی بەخێو بکەن، لە تەمەنی 18 ساڵی بۆ دووەمجار دووگیان بوو ئەو منداڵەشی  بەهەمان شێوە دا بەکەسانی دیکە، دواتر لە تەمەنی 22 ساڵی سییەمین منداڵی بوو ناوی نا ئانا و بەتەنها بەخێویكرد.
ئانا لە تەمەنی 7 ساڵیدا لەلایەن قەسابێكی تەمەن 35 ساڵ رفێنراوە و دوای ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردە سەری خنكاندی و كوشتی ئەوەش وایكرد ژیانی ماریانە بەتەواوی بگۆڕێت  و ژیانی تەرخان بكات بۆ تۆڵەكردنەوەی كچەكەی. 
دوای ئاشكرابوونی تاوانبار كە پێشتریش بە دەستدرێژی بۆسەر دوو كچ سزادرابوو رەوانەی دادگا كرا و لەكاتی دادگایی كردنەكە ماریانە باخمایەر دایكی ئانا دەچێتە ژوورەوە بۆ ئامادەبوونی لە دادگاكە و بە قاچاخ دەمانچەیەك دەباتە ژوورەوە و پێش دادگایی كردنی تاوانباری بکوژی کچەکەی دەمانچەكەی روودەكاتە تاوانبارەكە و 7 فیشەكی پێوە دەنێت و دەستبەجێ تاوانبارەكە گیان لە دەستدەدات و ماریانەش دەمانچەكەی دادەنێت و خۆی رادەست دەكات. 

دواتر ماریانە دەبێتە تاوانبار و بەو کارەی تەواوی ژیانی گۆڕێت و بە كوشتنی تاوانبارەكە دادگایی دەكرێت و شەش ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنن دوای ئەوەی رۆژنامەكان و راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتە دەزانن روو لە دادگاو زیندانییەكەی ماریانە دەكەن بۆ زانینی چیرۆكی ژیانی ئەویش چیرۆكەكە بە رۆژنامەیەك دەفرۆشێتەوە و بە پارەكە پارێزەرێك بۆ خۆی دابین دەكات.

دوای سێ ساڵ ماریانە ئازاد دەكرێت و باسی لەوەكردووە ئەو كارەی لە پێناو ئانا كردووە چونكە زۆر هۆگری بووە و تەنانەت دوای ئازادبوونی لە زیندان ماریانە پەلەی ئەوەی بووە زوو بمرێت و بچێتەوە باوەشی ئانا تاوەكو لە تەمەنی 46 ساڵیدا و لە ساڵی 1996 بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچیی دوایی دەكات و لە سەر وەسیەتی خۆی لەتەنیشت ئانای كچی لە گۆڕستانێكی شاری لوبێك لە ئەڵمانیا بە خاك دەسپێردرێت.


KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations