هەواڵ- تەندروستی

چارەسەری نەخۆشی MS لە پزیشکی روەکیدا

25/10/2020

2596 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

 

چارەسەری نەخۆشی (MS ( (multiple-sclerosis لە پزیشکی روەکیدا 

 
لەنەخۆشی (MS ( (multiple-sclerosis دا، لەش دژی پڕۆتین و خانەکانی خۆی چالاک دەبێت و لەناویان دەبات.

بە پێی زانیارییەکان لە هەر 100 هەزار کەس، 2 بۆ 150 کەس توشی نەخۆشی MS دەبن. تەمەنی توشبون لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵیدایە و لە نێوان ژناندا زیاترە. 
نەخۆشی MS ساردییەکە لە مێشک و خانەکانی مێشکدایە و دەبێ بە گەرمی چارەسەر بکرێت. لە ماوەی 4 تا 6 مانگ رێ لە پەرەسەندنی نەخۆشییەکە دەگیرێت.

ئەو چارەسەرانەی گەرمن و سودیان بۆ نەخۆشییەکە هەیە.

هەنجیر شەوێ حەوت دەنک هەنجیر لە پەرداخێک ئاودا تەڕ بکەن و بیخۆنەوە.

زەیتون بەیانیان بە گەدەی خاڵی تەوت دەنک زەیتون و شەوان حەوت دەنک دو کاتژمێر دوای نانخواردن. ـ زەیتونەکە نابێ سوێرکراوی کارخانەکان بێت ـ

چەورکردن ئەو شوێنانەی هەست بە سستی دەکەن تێیدا، بە زەیتی‌زەیتون چەوری بکەن

پەڵپینە پەڵپینه دەوڵەمەندە بە مەگنەسیۆم و 375 میلی گرامی تێدایە و دەتوانێت بە تەنیا چارەسەری نەخۆشییەکە بکات.

گەزنە دەسکێک گەزنە دەتوانێت 90% نەخۆشی MS چارەسەر بکات. دەتوانن کەوچێک چا گەزنەی وشک تێکەڵی ئاوی میوەکان بکەن و بیخۆنەوە.

شادانە توشبوان بە نەخۆشی MS دەتوانن رۆژانە گیای شادانە بخۆن، لەرزینی دەستیان کەم دەکات، شادانە نابێ برژاو بێت، تێکەڵی ئاوی بکەن و بیخۆن.

کۆندۆر Olibanum

نەخۆشی MS بە کۆندۆر چارەسەر دەبێت. بە پێی توێژینەوەکان، خواردنی پێنج دەنک لە کۆندۆر لە رۆژێکدا، ناخۆشی MS چارەسەر دەکات. ـ کۆندۆر درەختێکە وەک قەزوان، هیچ بەرهەمێکی وەک گوڵ و میوەی نیێە، وەک قەزوان بریندار دەکرێت و بنێشتێک دەردەدات، ئەو بنێشتە لە هەوادا ڕەق دەبێت. لە ئێستادا، لە ئەڵمانیا بۆ چارەسەری نەخۆشی MS و شێرپەنجەی مێش و رێگریکردن لە خوێنبەربونی ریخۆڵەکان، کۆندۆر وەک دەرمان بەکار دەبرێت.

دەرمانی ئینترۆفێرۆن، بۆ چارەسەری MS بەکاردەبرێت کە نرخێکی گرانی هەیە، دەتوانن گیای کۆندۆر وەک کەپسول بۆ نەخۆشەکان لەجیاتی ئەو دەرمانە بەکار بهێنن.

زەعفەران

توێژینەوەکان لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی یەک کەوچکی مرەبای زەعفەران لە هەفتەیەکدا، دەتوانێت چارەسەری نەخۆشی MS بکات. پسپۆڕەکان توانیویانە مادەیەک بەناوی کروسین لە زەعفەراندا بدۆزنەوە کە چارەسەری نەخۆشی MS و گیرانی بۆرییە خوێن بەرەکان دەکات. کروسین رێگە لە زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک دەگرێت کە چەوری دروست دەکەن. ئەو چەورییەی کە خانەکانی مێشک دروستی دەکەن، دەبنە بەربەست بۆ لەناوچونی میلینی خانەکانی مێشک.
زەعفەران دەتوانێت هەوکردن و فشاری خانەکان کە دەبێتە هۆی لەناوچونی میلینی خانەکان و گیرانی خوێنبەرەکان، لە نەخۆشانی MS دا کەم بکاتەوە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لەگۆڤاری ئیمۆنۆلۆژی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations