هەواڵ- تەندروستی

سودەکانی گۆیژ

26/10/2020

2370 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-


داری گۆیژ  تا هەشت مەتر بەرز دەبێت و گۆیژ رەنگی زەرد و سوری هەیە و دەوڵەمەندە بە مادەکانی تانۆن، مازوو، ترشی تارتاریک و ترسی مالیک و هەروەها شەکری گلۆکۆز، فێرۆکتۆز و چەندین کانزایتر وەک کالسیۆم و ڤیتامین C

 
سودەکانی چای گۆیژ
چای گۆیژ هێورکەرەوەیه و ئەو کەسانەی بێ خەو یان کەم خەون، یان ماسولکەکانیان تەشەنوج دەکات، دەتوانن ئەم خواردنەوەیە لە ماوەی رۆژدا، بەکار بهێنن.

خواردنی چای گۆیژ، بۆن و تامێکی خۆشی هەیە و هیچ زیانی لاوەکی بۆ کەس نییە و بۆ ئە کەسانەی نەخۆشی فشاری خۆینیان هەیە، سودی زۆرە.

لەو کەسانەیدا کە نەخۆشی دڵیان هەیە، چای گۆیژ دەبێتە هۆی باشتر گەیاندنی خوێن بە دڵ. ناڕێکی لێدانی دڵیش ڕێک دەکاتەوە.

چای گۆیژ ناهێڵی خوێن لە خوێنبەرەکاندا بمەیەت و ڕێ لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.

خواردنی یەک کوپ چای گۆیژ، قەلەقی کەم دەکاتەوە و هێورکەرەوەیە.

هەروەها ئەو چایە کۆلێستڕۆڵی خوێن ڕێک دەکات و سکچون چارەسەر دەکات.

چای گۆیژ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و دژی ڕەگە ئازادەکان دەوەستێت، ئەگەری زیانەکانی جگەرە، پیسی هەوا، تیشکی سەرو وەنەوشەیی و تیشکە مەترسیدارەکانیتر کەم دەکاتەوە.

 

شێوەی دروستکردنی چای گۆیژ

دو کەوچکی چێشت گۆیژی تازەی وردکراو

یەک کوپ ئاوی کوڵاو

یەک کەوچک گەڵای گۆیژ

گۆیژ و گەڵای گۆیژە وردکراوەکە بکەنە ناو کوپە ئاوە کوڵاوەکە و پاش 15 خولەک بیخۆنەوە.

کاریگەرییەکانی

ژنانی دوگیان و شیردەر نابێ گۆیژ بخۆن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations