هەواڵ- جیهان

لە وڵاتێک، ٢٠٠ ڕۆژە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

31/10/2020

591 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_
ماوەی 200 رۆژە لەناوخۆی تایوان هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.
بەرپرسانی تایوان دەڵێن، زۆر زوو دەستیان بە رێکارەکان کردووە و  هەر کەسێکیش کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە ماوەی دوو هەفتە  کەرەنتینیان کردون. 
لە سەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، لە تایوان، 553 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراون و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەگەرچی تایوان پەیوەندییەکی بازرگانی گرنگی لەگەڵ چین هەیە، بەڵام بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرت.
رێکخراوی تەندروستی جیهان دەستخۆشی لە بەرپرسانی تایوان کردووە و بە نموونە بۆ وڵاتانی دیکەی دەهێنێتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations