هەواڵ- بیروڕا

دوو ئیدارەیی یان وێرانکردنی کوردستان؟

01/11/2020

539 جار خوێندراوەتەوە


زۆر جار لێرەو لەوێ لەناو یەکێتی، لە ناو پارتی و تەنانەت حزبەکانی تریش گوێم لە قسەکردن لەسەر دوو ئیدارەیی هەرێمی کوردستان دەبێ. پێشنیارێکی لەو جۆرە نەک لەبەرژەوەندی گەل نییە، بگرە زەلیلتر کردنی گەل وێرانکردنی کوردستانی بە دوا دادێ. کارێکی لەو جۆرە هەندە نا لۆجیکییە شایستە بە گفتوگۆکردنیش نییە، بۆیە بە کورتی دەڵێم: ئەگەر ئێمە ئەمانەوی وڵاتەکەمان بەرەو پێشەوە ببەین پێویستە:
- پەرە و گەشە بە ئازادی دەربڕین و دیموکراسی بدەین.
- دەسەڵاتەکانی هەرێم لەسەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕ بکەینەوە و پەیڕەوەی سیستمێکی لامەرکەزی تەواو بکەین.
- دەسەڵاتەکان لەیەکتری جیا بکەینەوە و سەربەخۆبونیان بسەلمێنین.
- کاروبارەکانی حزب و حکومەت لە یەکتری جیابکەینەوە.
- سەروەری هەرێم لەناوەخۆ و دەرەوە بپارێزین و بەهێزتری بکەین.
بەپێچەوانەوە هەر جۆرە دوو ئیدارییەک یان بەڕێوەبردنی وڵات بەم شێوەیەی ئێستا تەنیا چاوەڕوانی ماڵوێرانی لێ دەکرێ.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations