هەواڵ- جیهان

راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دوادەکەوێت

05/11/2020

625 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس_

رۆژنامەیەک ئاشکرایدەکات، لەبەر چەند هۆکارێک راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دوادەکەوێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند رۆژ یاخود هەفتە و تا چەند مانگێکیش دوابکەوێت ئەویش بەهۆکاری ئەوەی لەچەند ویلایەتێک 64% دەنگدەران لەرێگەی پۆستەوە دەنگیانداوە، جیاکردنەوەی ئەو دەنگانەش پێویستی بە بەراوردکردنی زانیاری کەسی دەنگدەر هەبوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دوبارە دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتیدا، هەروەها لە هەندێک ویلایەت راستەوخۆ دوای تەواوبونی هەڵبژاردن دەستنەکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەوە جگە لە ئەگەری پەنابردنی هەردو کاندیدی بۆ دادگا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەنجامەکان.

هاوکات شەوی رابردو جۆ بایدن  پاڵێوراوی دیموكراتەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵات و ركابەری دۆناڵد ترەمپ، پاڵێوراوی كۆمارییەكان، لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "بە زۆرترین ژمارەی دەنگ لە مێژوی ویلایەتە یەكگرتوەكان، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا سەركەوتودەبین"، لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ داوای راگرتنی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەردو ویلایەتی مێشیگان و پەنسلڤانیای کرد.

ڕۆژی ٣-١١-٢٠٢٠ ٥٩ ەمین هەلبژاردنی ئەمریکا بەڕێوەچو، تا ئێستاش جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامیی هەیە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations