هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
موحان: دەیان ملیار دۆلارى هەرێم لەتورکیایە
کۆباس_
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا سه‌باره‌ت به بهبارمتهدانی نه‌وتی عێراق له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بهتوركیا
بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ، ئاماژه‌ى بەوەشکردوە كه 100 ملیار دۆلاری نه‌وتی هه‌رێم له‌بانكه‌كانی
توركیایه.
عه‌بدولهادی موحان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی
عێراق ڕایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێكه‌وتنانه نه‌بووه
كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی پێشوو ئه‌نجامیداون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ، حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌یه
ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بگرێت.
عه‌بدولهادی موحان وتی:" له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی
كه‌ركوكه‌وه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل به‌ئۆتۆمبێل به‌ره‌و شوێنی نادیار ده‌گوازرێته‌وه،
مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌وتی عێراق بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به بارمته درابێت بهتوركیا، بۆ ئەوەش بۆ
هه‌ر به‌رمیلێك 10 دۆلار وه‌ربگرێت، حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی
داوای یاسایی له‌سه‌ر توركیا له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماركردوه".
موحان وتیشی: "نازانین كێ دۆسیه‌ی سكاڵاكانی
دژ بهتوركیاى راگرت، چونكه حكومه‌تی توركیا له‌سكاڵای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ترسێت بۆ
رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، چونكه ده‌زانێت كه نایاساییه".
عه‌بدولهادی موحان باسی له‌وه‌شكرد كه 100 ملیار
دۆلار له‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌بانكه‌كانی توركیا دانراون، به‌جۆرێك ته‌نها
له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه رۆژانه 450 بۆ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
له ڕۆژێكدا له هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌مه‌ش رۆژانه 40 ملیۆن دۆلار
له‌ڕێی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختیشی كرده‌وه كه
"گرێبه‌سته‌كانی هاوبه‌شی نه‌وت ناده‌ستورین كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه
كراون، له‌كاتێكدا هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه بچێته ناو گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌كێڵگه
نه‌وتییه‌كاندا. "