هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

"پرۆژە یاسای تاوانەکانی زانیاری عێراق، ئازادی ڕادەربڕین دەخنکێنێت"

27/11/2020

439 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_ 


پرۆژە یاسای تاوانەکانی زانیاری، پرۆژە یاساکە کۆمەڵێک حوکمی شاراوە لەخۆدەگرێت کە ڕێگە بە دەسەڵاتدارە عێراقییەکان دەدات کە بە توندی سزای ئەو دەربڕینانە بدات کە دەبنە هۆی هەڕەشە لە سەر بەرژەوەندییە حکومییەکان، یان کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان.

ڕێکخراوی هیومان ڕاییتس وۆچ ڕایگەیاندووە، کە پرۆژە یاسای تاوانەکانی زانیاری کە ئێستا لەپەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، لەوانەیە بۆ خنکاندنی ئازادی ڕادەربڕین لەعێراق بەکاربهێندرێت.

بە بڕوای ئەو ڕێکخراوە، پرۆژە یاساکە کۆمەڵێک حوکم لەخۆدەگرێت کە ڕیگە بەحکومەتی عێراقی دەدات بەتوندی سزای ئەو کەسانە بدات کە پەیامەکەیان بەهەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییە حکومی، کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان بزانێت.

بەوتەی بەلقیس والی توێژەری یەکەم لەبەشی قەیران و ناکۆکییەکان لەڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ئەو پرۆژە یاسایە ڕێگە بە بەرپرسە عێراقییەکان دەدات بۆ ئەوەی نەیارەکان سەرکوت بکەن. ئەگەر پرۆژە یاساکە پەسەندبکرێت ئەوا بواری ئازادی ڕادەربڕین سنوردار دەکات و دەبێتە هۆی نەمانی گفتوگۆی گشتی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations