هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران ئیسرائیلى تۆمەتبارکرد

27/11/2020

575 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

سوپای پاسداران بە فەرمی بەرپرسیارێتی كوشتنی موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمیی خستە ئەستۆی ئیسرائیل كە ئەمڕۆ لە تاران تیرۆر كرا.

لەلایەكی دیكەوە عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند تیرۆركردنی فەخری زادە كارێكی ترسنۆكانەیە.


وتیشی، دوژمن كار بۆ تیرۆركردنی زاناكان و كەسایەتییە زانستییەكان دەكات بۆ ئەوەی بە ئامانجە شومەكانی بگات، ئەویش دوای ئەوەی سیاسەتی سەپاندنی سزا شكستی هێنا.

ویلایەتی راشیگەیاند دەبێت بکوژان چاوەڕێی تۆڵە بکەن.


پێشتریش محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بەتێوەگلان لەكوشتنی زاناكە تۆمەتبار كردبوو.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations