هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەرپرسێکی حزبی دیموکرات: ئێران سەرچاوەی شەڕە

28/11/2020

917 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_لاڤە کوردە 

ئێوارەی دوێنێ هەینی موحسین فەخریزادە زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە  تارانی پایتەختی ئێران تیرۆركراو، بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: "ئێران سەرچاوەی شەڕە و خواستی ئالۆزی لە سەرتاسەری جیهان هەیە".

کاوە بەهرامی بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دیجیتاڵ میدیای کۆباس وتی :" ئێران لە پەیوەندیەکی ئاڵۆزدایە لە سەرتاسەری جیهان و سەرچاوەی ئاڵۆزیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، خودی ئێران هاندەری ئەو ئاڵۆزیەیە".

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی ئێران بونی دەبێت، ئەو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەهەمان شێوە مامەڵە دەکات، بۆیە بارودۆخەکە بەرەو خراپی هەنگاو دەنێت.

موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لە لیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندا بو.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations