هەواڵ- کوردستان

ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە هەرێم کرایە ئامانج

07/12/2020

1277 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

لە گوندێکی ناحیەی باتیفای قەزای زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە کرایە ئامانج.

بە پێی زانیاریەکان،شەوی ڕابردو ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لەنزیک گوندی بانکای سەروو سەر بە ناحیەی باتیفا و قەزای زاخۆ کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە کارەبای گوندەکانی بانکای سەروو و بانکای خواروو پچڕا.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەو گوندە بوەتە ئامانجی تورکیاو دو هەفتە بەر لە ئێستاش تورکیا تۆپبارانی ئەو گوندەی کردو بەهۆیەوە کارەبای ناوچەکە پچڕاو زیانی پێگەیشت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations