هەواڵ- کوردستان
قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی یاداشتنامه‌یه‌كی زانستی ئیمزا ده‌كه‌ن
کۆباس
قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنێكی زانستی له‌نێوان خۆیاندا واژۆده‌كه‌ن و به‌پێی یاداشتنامه‌كه ده‌سته‌ی كوردستانی ئه‌ركی پشكنینی به‌شێك له‌و خواردن و مه‌وادانه له ئه‌ستۆده‌گرێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی , یاداشتنامه‌کە له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه ئیمزا كرا , له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ده‌سته‌ی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م یاداشتنامه‌یه هه‌نگاوێكی تره بۆ بایه‌خدان و به‌ره‌وپیشبردنی كار و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌تایبه‌ت له‌رووی پشكنین و زانستیه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ده‌سته‌ی كوردستانی ئامێر و شاره‌زایانی خۆی ده‌خاته خزمه‌ت لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و ئه‌و خواردن و مه‌وادانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و گومان له گونجاوی و لایه‌نی ته‌ندروستیان ده‌كرێت له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی له ئاستێكی باڵای زانستیدا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت , قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: ئه‌م لێكتێگه‌یشتن نامه‌یه هاوكارێكی باشی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌كات و واده‌كات له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌پێی پێوه‌ره زانستیه‌كان گونجاوی و نه‌گونجاوی ئه‌و خواردن و مه‌وادانه یه‌كلایی بكرێته‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
لای خۆیەوە، د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: "ئامانج له ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتننامه‌كه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و رێگری كردنه له‌ومه‌واد و خواردنانه‌ی كه زیان به ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت ,لێكتێگه‌یشتنه‌كه بۆ ماوه‌ی دووساڵه‌و سه‌رجه‌م ئامێر و تاقیگه‌كانی ده‌سته‌كه ده‌خرێته خزمه‌ت لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشكنینه‌كان ئه‌نجامده‌درێن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی وتیشی:" لایه‌نێكی تری لێكتێگه‌یشتنه‌كه سودوه‌رگرتنی توانای زانستی ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و كادرانی زانستی ده‌سته‌ی كوردستانیه به‌مه‌به‌ستی زیاتر بته‌وكردنی بڕیاره‌كان و پشكنینی كاڵا و شتومه‌كه‌كان به‌پێی ستانددارده ناوخۆی و جیهانییه‌كان".
ده‌قی یاداشتنامه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی
(یاداشتنامەی لێكتێگەشتن)
لایەنی یەکەم: دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی/ سەرەڕای ئەرکەکانی
لایەنی دووەم: قایمقامێتی قەزایمەڵبەندی سلێمانی/ سەرەڕای ئەرکەکانی
وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری و وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی دەستەی کوردستانی و قایمقامێتیقەزایمەڵبەندیسلێمانی بۆ مەبەستی پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیان، هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی یەکتر لە خزمەتکردنی سێکتەرەکانی ژینگە و تەندروستی و پەرەپێدان و گەشەپێدان و کۆکردنەوەی توانا مرۆییەکان، لە چوارچێوەی ئەم یاداشتنامەنەداکە لەم تەوەرانەی خوارەوە باسکراون:
تەوەری یەکەم:
بەکارهێنانی ئامێری تاقیگەکانی دەستەی کوردستانی لەلایەن لەیەنی دووەم، کە لە ژمارەیەکی زۆر ئامێری پێشکەوتوو پێکهاتوون، بۆ مەبەستی پشکنینی ئاو و خۆراک و خوێن.
تەوەری دووەم:
سودوەرگرتن لە توانای زانستی لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و کادیرانی زانستی دەستەی کوردستانی بە مەبەستی زیاتر پتەوکردنی بریارەکانمان و بۆ پشکنینی کاڵا و شمەکەکان بە پێی ستانداردە ناوخۆیی و جیهانییەکان.
تەوەری سێیەم:
هەردوولا هەوڵبدەن بۆ دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی تاقیگەکانی پشکنین لە دەستەی کوردستانی لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان لە ڕێگەی فەندی دەرەکییەوە، تێچووی بەکارهێنانی ئامێری تاقیگەکانی دەستەی کوردستانی بۆ مەبەستی پشکنین لە ئەستۆی کەسی داواکار یان خاوەن کار دەبێت.
تەوەری چوارەم:
کاری ڕاوێژکاری زانسی دەستەی کوردستانی بۆ لایەنی دووەم بە بێ بەرامبەر دەبێت.
تەوەری پێنجەم:
پشکنینەکانی دەستەی کوردستانی بە ستاندارد دادەنرێت بۆ تاوتێکردنی پشکنینەکانی تر لە پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی قایمقامێتی قەزایمەڵبەندی سلێمانی.
تەوەری شەشەم:
ئەم یاداشتە بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری پێدەکرێت لە ڕۆژی واژۆ کردنەوە، لە دوای تەواوبوونی ماوەکەی، دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە.
تەوەری حه‌وته‌م:
دروستکردنی لیژنەی زانستی و کارگێڕی هاوبەش لە نێوان قایمقامێتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و دەستەی کوردستانی بە سەرپەرشتیکردنی هەردوولا بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم یاداشنامەیە.
تەوەری هه‌شته‌م:
ئەم یاداشتە لە هه‌شت تەوەر و دوو لەپەڕە پێکدێت و لە یەک جیاناکرێنەوە.