هەواڵ- کوردستان
لە بازیان خۆپیشاندەران کارەباى سەرجەم کارگەکانیان کوژاندەوە
کۆباس_
خۆپیشاندەرانى سنورى ناحیەى بازیان لە شارۆچکەی بەردەقارەمان هەڵیانکوتایە
سەر وێستگەی کارەبای بەردەقارەمان و کارەباى
سەرجەم کارگەنیان کوژاندەوە.
ماڵپەڕى بازیان پرێس بڵاویکردەوە، خۆپیشاندەران لە شارۆچکەی بەردەقارەمان
هەڵیانکوتایە سەر وێستگەی کارەبای بەردەقارەمان ، بە فشار کارەبای سەرجەم کارگەکانی
سنوری بازیانیان ڕاگرت و کارەبای ماڵانی سنووری بازیانیان هەڵکردۆتەوە .
ئاماژەى
بەوەشکردووە کە خۆپیشاندەران بەڵێنیان وەرگرتووە تا 24 کاتژمێری داهاتوو کارەبای سەرجەم
کارگەکانی بازیان ڕابگیرێت .