هەواڵ- کوردستان
کۆتا پۆستى ئەو گەنجەى لە خۆپیشاندانەکەى چەمچەماڵ کوژرا
کۆباس_
لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى قەزاى چەمچەماڵ گەنجێک "بە
تەقەى پاسەوانانى بارەگاى پارتى" لە قەزاکە کوژرا و لە کۆتا پۆستیدا لە
فەیسبووک باسى کوردایەتى دەکات.
ئەدهەم عەلى گەنجێکى تەمەن ٢٦ ساڵ بوو، ئەمڕۆ لە
خۆپیشاندانەکانى چەمچەماڵ کوژرا و لە کۆتا پۆستیدا لە فەیسبووکى خۆى نوسیویەتى، له ناو ئاگر بتوێمه وه هه ر دەڵێم كوردم.
لاى خۆیەوە، د. فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەرى تەندروستى
چەمچەماڵ بە کۆباسى راگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى چەمچەماڵ کەسێک شەهید بووە
و دوو کەسیش بریندار بوون و مەترسى لەسەر ژیانیان نییە.
ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە قەزاى سەیدسادق و رانیە و چەمچەماڵ
و پیرەمەگرون و بازیان دەستى پێکرد و لە سەیدسادق بارەگاى زۆربەى حیزبەکان
سوتێنرا.