هەواڵ- ڕاپۆرت

پارتی پەنای بۆ ئەو شوێنە برد کە بە "دادگای سەورە" ناوی دەبرد

پێش 2 هەفتە

179 جار خوێندراوەتەوە


پارتی پەنای بۆ ئەو شوێنە برد کە بە "دادگای سەورە" ناوی دەبرد
داوکارییەکانی پارتی چییە و کورسی پێکهاتەکانی بۆ دەگەڕێتەوە؟ 
هاوشێوەی رابردوو چۆن بەرژوەندی حزبەکەی پێش بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان خست!!


بڕەیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ راگرتنی دەسەڵاتە ساختەكانی پارتی لەسەر هەرێمی كوردستان  لە رابردوو بە جۆرێك پارتی نیگەران كردبوو  كە دادگاكەی بە دادگای سەورە ناودەبرد و كارەكانی بە نایاسایی و نادەستوری دەزانی  nئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی لە بەرژەوەندی پارتی كاری نەكردووە،  nدوای ئەوەی پارتی زانی دۆخەكە كەوتووەتە جدی و لە بەرژوەندی نییە  نخۆی بەتەنها بینییەوە نهەر بۆیە   لەلایەن مەسرور بارزانی  پەنایان بۆ دادگاکە بردەوە لەسەر ئەو سکاڵایەش  دادگاكە كۆمیسیۆنی راسپاردووە كە كارەكانی رابگرێت  بەوەش لە ئێستادا لای پارتی دادگای فیدراڵی دادگایەكی یاساییە. مسەعید كاكەیی شارەزای هەڵبژاردن تایبەت بۆ كۆباس وتی،  مراگرتنی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن پێی ناچێت مەترسییەك دروست بكات  بەڵام مەترسییەكە لە رابردوو ئەوەبوو هەڵبژاردن بكرێت و ئەو لایەنە ستەمكارە بەشداری نەكات  چونكە ئەو هەڕەشەی تێكدانی ئاشتەوایی نیشتمانی دەكرد و  بۆ ئەوەش نەكردنی هەڵبژاردن باشترە لەم دۆخەدا.  باسی لەوەشكرد، ناوبردنی دادگای فیدراڵی بە دادگای سەورە و دواتر پەنابردن بۆی  م ئەوە دەردەخات ئەو كەسە چەندە ڕاڕایە و چۆن خوێندنەوەی نییە بۆ شتەكان و ماهییەت و كەسایەتی چۆنە!!    ئەوەشی وت، ئەوەی دەكرێت رەنگە پێداچوونە بە ژمارەی كورسی پارێزگاكان بكرێت لە دابەشكردندا  چونكە ژمارەی كورسییەكان بەپێی ژمارەی دەنگدەر دابەش كراوە و  ژمارەی گشتی دانیشتوان وەرنەگیراوە و  ئەوەشی دەوترێت كورسی پێكهاتەكان دەگەڕێتەوە دوورە لە راستی چونکە ئەو ناکرێت.  ئاشکراشیکرد، ئەگەر زوو كارەكانیش بكرێت و سکاڵاکەی یەکلایی ببێتەوە  رەنگە هەڵبژاردن دوانەخرێت و ئەگەر دواشی بخەن رەنگە بۆ ماوەیەكی كورت دەبێت.  بە بۆچوونی چاودێران پارتی هاوشێوەی رووداوەكانی رابردوو  كە چۆن لە 31 ئاب و لە ریفراندۆم هەمووانی بەدوژمن دەزانی و  دواتر پەنای بۆ بردن و بە دۆستی خۆی دەزانین ئەمجارەش هەمان سیناریۆ بۆ هەڵبژاردن دووبارە دەكاتەوە و  بەوەش پارتی بوون و بەرژوەندی حزبایەتیان خستووەتە پێش بەرژوەندییەكانی گەلی كورد و كوردستان  بەوەش پارتی بە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و  هەر چوار پارچەی كوردستان دەزانرێت  چونكە ئەوەی پارتی دەیكات روونە لە كوێوە و لەلایەن چ دەوڵەتێكەوە سەرچاوە دەگرێت و وەردەگیرێت.  عەلی شوار شارەزای هەڵبژاردن تایبەت بۆ كۆباس وتی، ئەو سكالایە کراوە بەوجۆرە نییە، چونکە بەدواداچوونم کردووە و پێم وانییە کورسی پارێزگاکان بەپێی دەنگدەران دابەش کرابێت  رەنگە لە چەند شوێنێک هەڵەیەک هەبێت کە ئەوەش هونەرییە و  لەداهاتوو لەنێوان کۆمیسیۆن دادگای فیدراڵی یەکلایی دەکرێتەوە کە ئایا  کەمیان قەناعەت بەوی دیکە دەهێنن.  ئەوەشی وت، ئەوەی کراوە رەنگە بۆ ئەوە بێت پارتی بۆ هەڵبژاردن فریای خۆی بکەوێت  نەوەک لەم دۆخە خۆی بە براوە بزانێت  چونکە پێشتریش هەمووان پێیان باش بووە بەشداری هەڵبژاردن بکات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations