هەواڵ- ڕاپۆرت

هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێکرا و خۆی سوتاند

پێش 2 هەفتە

91 جار خوێندراوەتەوە


 هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێکرا و خۆی سوتاند


هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، کچێکی ١٧ ساڵانی والێکرد، دەستی بچێتە گیانی خۆی و خۆی بسوتێنێت.
لەمیس فەهد فازڵ، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی دانیشتووی گوندی دۆبێی سەر بە قەزای ئاکرێیە، دوو شەو پێش ئێستا پاش ئەوەی لەلایەن کوڕێکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێ دەکرێت، لە ترسا ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و خۆی دەسوتێنێت، لەمیس پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەیەوە گیان لەدەستدەدات.
ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵە، لەگەڵ کورێکدا لە پەیوەندیدا دەبێت، پاش ئەوەی لەلایەن ئەو کوڕەوە هەڵدەخەڵەتێندرێت و هەندێک وێنەی دەکەوێتە لای، کوڕەکە دەست بە هەڕەشکردن دەکات لە لەمیس و ئەویش لە ترسا پەنا بۆ خۆسوتاندن دەبات، سەرەنجام، دوو شەو پێش ئێستا و لە مەڵەکەیدا، ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
هەڕەشەکردن لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە لە ژنان و کچان شتێکی تازە نییە و ڕۆژانە ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و کچان بەهۆی هەڕەشەلێکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لەلایەن پیاوانەوە تا دێت زیاتر دەبێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations