هەواڵ- ڕاپۆرت

شەقامی 100 مەتری سلێمانی کەی تەواو دەبێت؟

25/02/2024

158 جار خوێندراوەتەوە


شەقامی 100 مەتری سلێمانی کەی تەواو دەبێت؟ 


پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی، کە ناسراوە بە شاڕێی بابان، لە 30ی 7 ی 2020 وە کارکردن تێیدا دەستی پێکردووە، ماوەی کارکردنەکەش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە 1100 ڕۆژ بووە، هەر بۆیە دەبوو لە 3ی 8 ی 2023  پرۆژەکە تەواو ببوایە، بەڵام تا ئێستا تەنها 51٪ی پرۆژەکە تەواو بووە، ئێمەش دەمانەوێت بزانین، کەی شەقامەکە بەتەواوی تەواو دەکرێت؟ 
دەچینە لای ئەبوبەكر تەیب، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، ئەو باس لەوە دەکات کە تەواوکردنی شەقامەکە لەمساڵدا پەیوەستە بە بوونی نەختینە لە بانقەکاندا، هەر بۆیە هیچ گەرەنتەیک نییە کە ئەمساڵیش شەقامەکە تەواو بکرێت
بەوتەی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، تا ئێستا  لەسەردا 50٪ پرۆژەکەتەواو بووە و لە کۆی 33 کیلۆمەتر،   7 کیلۆمەتری شەقامەکە قیرتاو کراوە.
شاڕێی بابان لە  4 سایدی هاتن و چوون پێکهاتووە  و پانییەكەشی ١٠٠ مەترە،  ٥ ئەندەرپاس، ٧ یەكتربڕ و ٣ پردی پەپوولەیی لەخۆ دەگرێت. جگە لەوەی لەسەر چەمی تاسڵوجە، پردێك دروست دەكرێت، كە درێژییەكەی ٥٠٠ مەترە و ٢٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت
شارەوانی سلێمانی باس لەوە دەکەن کە بەتەواوبوونی پرۆژەکە، كێشەی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی شەقامەكانی سلێمانی چارەسەردەبێت و شەقامەکە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکان لە شارەکەدا
زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، دڵنیای ندەدات بەوکەسانەی کە موڵکیان لە نزیک شەقامی 100 مەتری هەیە، کە گەر موڵکەکە بە فەرمی بەناوی کەسەکەوە بێت، ئەوا قەرەبوو دەکرێتەوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations