هەواڵ- ڕاپۆرت

مایکل جاکسۆن هەوڵیدا 150 ساڵ بژی .. بەڵام نەیتوانی

پێش 2 هەفتە

87 جار خوێندراوەتەوە


مایکل جاکسۆن   هەوڵیدا  150 ساڵ بژی .. بەڵام نەیتوانی 
لە ماڵەوە 12  پزیشکی دانابوو کە ڕۆژانە پشکنینیان بۆ دەکرد
پارچەکانی جەستەی مرۆڤەکانی کڕیبوویەوە
بەڵام بۆچی  لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد؟
مامۆستایەکی ئایینی کورد چۆن لەسەر قەبران باسی ڕووداوەکە دەکات 


لەناو ماڵەکەیدا ١٢ پزیشک هەبوون، کە ڕۆژانە لە تاڵی قژەکانییەوە تا نینۆکی پێیەکانی پشکنیان بۆ دەکرد، پێش ئەوەی خواردنەکانی پێشکەشبکرێت، لە تاقیگە پشکنینیان بۆ دەکرا، جێگای خەوەکەی جۆرێک تەکنەلۆژیای تێدابوو کە ئۆکسجینی ڕێکدەخست، جگە لەمانەش ١٥ کەسی دیکە لە ماڵەکەیدا چاودێریی وەرزش و ڕاهێنانی ڕۆژانەیان دەکرد. بەڵام هەموو ئەمانە و زیاتریش مایکڵ جاکسۆنیان نەگەیاندە تەمەنی ١٥٠ ساڵی.
لە هەمووی سەیرتر ئەوەبوو، مایکڵ، پێشوەخت، ئەندامی لاشەی کۆمەڵێک لە جەستەبەخشانی کڕیبوو و هەروەها چاودێری دەکردن، بۆ ئەوەی هەرکاتێک پێویستی بە ئەندامێکی جەستە هەبێت، بەزوویی بۆی بەردەستبخرێت
ئەو یەکێکیشە لەو کەسانەی لە مێژوودا، زۆرترین نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە، یەکێک لە نەشتەریەکانیشی سپیکردنەوەی پێستی بووە، کە ئەمەش شتێکە ماکل جاکسۆن و دکتۆرەکانی خۆیان ڕەتی دەکەنەوە و دەڵێن ئەو تەنها نەخۆشی بەڵەکی هەبووە، بۆیە پێستی سپی بووە. بەڵام ئەو نەشتەرگەریە زۆران   و ستایلی ژیانی  وایکرد کە جەستەی مایکڵ جاکسۆن بەرگە نەگرێت هەر بۆیە  لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا و لە بەرواری ٢٥ی ٦ی ٢٠٠٩ کۆچی دوایی کرد و هیچ کام لە پزیشکەکانی لە مردن رزگاریان نەکرد. مامۆستا ڕێبوار حسێن، کە یەکێکە لە مامۆستا ئاینییەکانی شاری کەرکوک، لە کاتی ناشتنی مردوویەکدا لەو شارە، مایکڵ جاکسۆن بە نمونە دێنێتەوە و دەڵێت، مایکڵ نەیتوانی ١٥٠ ساڵ بژی و تەحەدای مردن و خودای گەورە بکات و لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد و مردن بەرۆکی گرت مایکڵ جاکسۆن، هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئەمریکی بوو و بە پاشای پۆپ ناسرابوو و خاوەنی پڕ فرۆشترین ئەلبوومی گـۆرانیە لە مێژوودا و یەکەم گۆرانیبێژە دوای مردنیی ساڵانە چەندان ملیۆن دۆلار دەچێتە سەر حسابە بانکیەکەیەوە و ۲۱ یەک جار ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەکان تۆمارکراوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations