هەواڵ- ڕاپۆرت

چی لەبارەی دادگای قەڵەرەشەکانەوە دەزانیت

17 کاتژمێر پێش ئێستا

8 جار خوێندراوەتەوە


چی لەبارەی دادگای قەڵەرەشەکانەوە دەزانیت
دادگای قەلەڕەشەکان، دادپەروەرترین و پاکترین دادگای زەوی
تا ئێستا هیچت لەبارەی ئەم دادگایە  بیستووە؟

ئەم دادگایە کە دادپەروەرترین و پاکترینی سەر زەوییە یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا، زیاتر لەو دادگایانەی دەستکردی مرۆڤن دادپەروەرانەترە.
قەلەڕەشەکان سێیەم زیرەکترین دروستکراوی خودان لەسەر زەوی لەدوای مرۆڤ و دۆلفین، زیرەکترین باڵندەشن لە هەموو جیهاندا، بەجۆرێک ڕوخساری هیچ کەسێک لەیادناکەن گەر چەندین ساڵیش تێبپەڕێت، دوای دەیان ساڵیش دەتوانن ئەو کەسانە بناسنەوە کە بینیویانە.
ئەگەر بێتو ئازاری پێبگەیەنیت و برینداری بکەیت، دوای دە ساڵی دیکەش بتبینێتەوە دەتناسێتەوە و دەزانێت چیت بەسەری هێناوە و هەموو کۆمەڵەکەی کۆدەکاتەوە و بەیەکەوە هێرش دەکەنەوە سەرت تا دەتکوژن، ئەم باڵندەیە بەجۆرێک زیرەکە دەتوانێت کەسی باش و خراپ لەیەکتر جیابکاتەوە.
ئەم بوونەوەرە سەرسوڕهێنەرە کە لە سەردەمی هابیل و قابیلەوە لای زۆر کەس نیشانەی مەرگ و بەختی خراپە، بەڵام هەندێک کلتور دەیپەرستن و بە بوونەوەری پیرۆز لەقەڵەمی دەدەن و وەک هێمایەک بۆ حیکمەت و داهێنان دایدەنێن.
ئەم باڵندەیە کە مرۆڤ بە شوم و بەختی خراپ دایدەنێت، بەڵام یەکێکە لە دڵسۆزترین بوونەوەرەکانی سەر زەوی نێرەکەی بەدرێژایی ژیانی لەگەڵ یەک مێیەدا دەژی و هیچ شتێک جیایان ناکاتەوە جگە لە مەرگ.
ئەوەی سەیرە قەلەڕەشەکان دەتوانن فێری زمانی مرۆڤ ببن و لاسایی بکەنەوە، دەشتوانن نزیکەی ٢٠٠ وشە لەبەربکەن.
سەیرترین شت لەناو قەلەڕەشەکاندا دادگاکانیانە، کە بەشێوەیەک ڕێکخراو و دادپەروەرانەیە کە مێشک وێنای ناکات، کە زۆر لە دادگاکانی مرۆڤ دادپەروەرانەترە، سێ تاوانی سەرەکی هەیە قەلەڕەشەکان لەسەری حوکم دەدرێن، یەکەمیان دزینی خواردنە لە قەلەڕەشە مناڵترەکان، کاتێک قەلەڕەشێکی گەورە خواردنی مناڵێک دەدزێت، هەموو قەلەڕەشەکانی تر لە دەوری کۆدەبنەوە و بەر دەنوکی دەدەن تا لە فڕینی دەخەن و وای لێدێت وەک قەلەڕەشە مناڵەکە ناتوانێت بفڕێت، تا هەست بە بێتوانایی خۆی بکات وەک ئەو قەلەڕەشە منداڵانەی توانای فڕینیان نییە.
تاوانی دووەم ڕوخاندنی هێلانەیە، کاتێک قەلەڕەشێک هەڵدەستێت بە ڕوخاندنی هێلانەی قەلەڕەشێکی تر، حوکمەکەی ئەوەیە کە دەبێت هێلانەیەکی نوێ بۆ ئەو قەلەڕەشە دروستبکات کە هێلانەکەی ڕووخاندووە وەک قەرەبوویەک بۆ هێلانەکەی پیشووی، دەشبێت ئەم هێلانە نوێیە گەورەتر و پاکتر بێت لەوەی پێشوو.
تاوانی سێیەم.. تاوانی دەستدرێژییە، کە لە هەموو تاوانەکان سەختترە و سزاکەی مەرگە، کاتێک قەلەڕەشێکی نێرە دەستدرێژی دەکاتەسەر قەلەڕەشێکی مێیە، لە زەوییەکی کشتوکاڵی گەورە دادگایی دەکرێت و قەلەڕەشەکان لە دەوری کۆدەبنەوە تا لەبەردەم قوربانییەکە و منداڵەکانی سزای مەرگی بەسەردا بسەپێنرێت، دواتر بە دەنوک پەلاماری دەدەن تا دەمرێت، پاشان دەینێژن و قەدەغەی دەکەن ماتەمینی بۆ بگێڕدرێت وەک چۆن بۆ قەلەڕەشەکانی دیکەی دەکەن کاتێک دەمرن، کاتێکیش قەلەڕەشێک بە هۆکارێکی نادیار دەمرێت، لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی دەکرێت تا هۆکارەکەی دەدۆزنەوە، بەمشێوەیە دادگای قەلەڕەشەکان دادپەروەرانەترین دادگای زەوییە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations